تەندرووست بمێنێن

ئەگەر ئێوە گوێ لەم رێنوێنیانەی خوارەوە بگرن، دەتوانن خۆتان بەرامبەری زۆری نەخۆشێنە واگیردارەکان بپارێزن

4A Haende Waschen

سادەترین و باشترین ڕێگا بۆ بەرگری لە نەخۆشینێکی واگیردار ئەوەیە کە ئێوە بەردەوام وە ساون دەستتان بشۆنەوە. دەستتان دوای ئاودەس ڕۆیشتن و دوای نانیش بشۆرن

1D Haende

بەردەوام مەلە بکەن و دگانەکانتان ڕۆژێ سێ بار وە میسواک بشۆرن. بێداشت لاشەی ئێوە بەرامبەر نەخۆشینەکان دەپارێزێ

ئەگەر ئێوە دگان ژانەتان هەیە، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

4D Impfung

بە واکسەن دان دەتوانرێ لە نەخۆشینانێکی زۆر بەرگری بکرێ. هەرچی مرۆڤانێکی زۆرتر واکسەن بدرێن، ژومارەی نەخۆشینەکان کەمتر دەبن

نووسینگەکانی تەندرووستی و بێداشتی سووییس پێشنیار دەکەن کە لە حاڵەتی عادی دا بەرامبەر ئەم نەخۆشینانە مرۆڤ واکسەن دبرێ

   ئاوڵي

سوورکە

دیفتری / کۆکەڕەشە

فەلەجی منداڵان

Icon_Medic_Help.png

تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

4E Geschlechtsverkehr

لەپاڵ نەخۆشی ئایدز هەندێکی زۆر نەخۆشینی دیکە هەن کە لە ڕێی سێکسەوە دەگوازرێنەوە. کەواتا باشترین ڕێ بۆ بەرگری ل ەگواستەنوەی نەخۆۆشینە جینسییەکان بەکارهێنانی کۆندۆمە. هەروەها بۆ ژنانیش کۆندۆمی تایبەت هەیە

شما می توانید کاندوم را مراکز کمک های پزشکی و یا در داروخانه ها ، فروشگاه ها و بیشترین سوپرمارکت ها خریداری کنید. ئێوە دەتوانن کۆندۆم لە ناوەندە پزیشکییەکان، دارووخانەکان، دەواخانەکان و هەورەها لە زۆربەی دووکانەکان بکڕن

4F Drogenkonsum

ئەگەر ئێوە لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەرزی کۆنە بەکار بهێنن، دەتوانن لە ڕێی خوێن گواستنەوە خۆتان تووشی نەخۆشین بکەن، لەبەرئەوەش هەمیشە دەرزی بازنەکراو و تازە بەکار بهێنن

2C Schwangerschaft

ئەگەر ئێوە دووگیانن، سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن. ئەم ناوەندە ڕاوێژتان دەکا کە ئێوە چیتان پێویستە تا ئەو بیخاتە بەردەمتان و یارمەتیتان دەکا کە ئێوە و منداڵەکەتان تەندرووست بن. ئەم ناوەندە هەروەها بۆ ئێوە کاتی تایبەت لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕی ژن دابین دەکا

1B Wo Medizinische Hilfe

بۆ چاودێری پزیشکی منداڵەکانتان بەردەوام بهێنن بۆ ناوەندی مێدیک-هێڵپ. ئەم ناوەندە یارمەتی ئێوە و منداڵتان دەدا بۆ ئەوەی خاردنێکی باش و ساڵمتان هەبێ. بەم شێوەیەش منداڵەکانتان دەتوانن تەندرووست و ساق بمێننەوە و باش گەورە بوون