Diese Webseite nutzt Cookies, um Ihnen die bestmögliche Funktion bieten zu können.
Zu den Datenschutzbestimmungen

Akzeptieren
Medic-Help Asyl
  • لەکاتی نەخۆش بوون چ بکەی؟
    ژانەکان
    نەخۆشییەکان
    تەندرووست بمێنێن
    دەزگای پزیشکی لە سوییس
    زانیاری سەرەکی
    icon-sprache.png
    • English
    • Deutsch
    • Français
    • Italiano
    • Shqip (Albanisch)
    • Bamanakan (Bambara)
    • Fulani
    • Igbo
    • Hrvatski (Kroatisch)
    • Kurmancî
    • Lingala
    • Mandinŋo (Mandinka)
    • Português (Portugiesisch)
    • Română (Rumänisch)
    • Soomaali
    • Español
    • Kiswahili
    • Türkçe (Türkisch)
    • Twi
    • Wolof
    • العربية (al-Arabiya)
    • کوردی (Badini)
    • درى (Dari)
    • فارسى (Farsi)
    • پشتو (Paschtun)
    • پنجابی (Punjabi)
    • کوردیی ناوەڕاست (Sorani)
    • اردو (Urdu)
    • български (Bulgarisch)
    • Монгол (Mongolisch)
    • Українська (Ukrainisch)
    • русский (Russisch)
    • Հայերեն (Armenisch)
    • አማርኛ (Amharisch)
    • ትግርኛ (Tigrinnya)
    • ქართული (Georgian)
    • தமிழ் (Tamil)
    • བོད་སྐད (Tibetisch)
  • Für Betreuende:

  • شناسی پەیوەندی

    کاژێری بڵاوکردنەوە: ژانویه ۲۰۱۸

  • ژانەکان
  • قفین
  • تەو
  • شەوهارەقی
  • پێس هەڵاوسیان و خورین
  • برینی بازی پێس
  • بەلەتووڕە
  • حاڵەتی هەڵڕیشیان
  • بی خەوی، ترس و ژان
  • ناڕاحەتییەکانی تر
Beschwerden.png

لێرە ئێمە ئاگادارتان دەکەینەوە سەبارەت بە نیشانەکانی گرینگترین نەخۆشییە واگیردارەکان. لێرەش ئەمە گرینگە، کە ئێوە ئەم نەخۆشییە بەپەلە دەرمان بکەن. ئاوەهاش ئێوە تەندرووستیتان دەپارێزن و بەری ئەوەش دەگرن کە کەسانی دیکەش ئەم نەخۆشینە بگرن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە ئیشتان هەیە یان هەست بە نەخۆشین دەکەن، کەواتا سەردانی مێدیک-هێڵپ بکەن

Husten.png

قفین دەتوانێ نیشانەیەک بێ بۆ چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر. لە زۆرترین بەشەکان دا ئەوە سەرماخواردنە. جارجاریش نیشانەی نەخۆشێنێکی واگیردارە

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە زۆرجار، فرە یان ماوەیەکی زۆر دەقفن یان قفینتان هەیە لەگەڵ قرخەش، ئەوا بچن بۆ مێدیک-هێڵپ

قفین نیشانەیەکە بۆ نەخۆشینانێکی جۆراوجۆر. لەسەرووی هەمووش دەتوانێ نیشانەیەک بێ بۆ:

            سل

 سوورکە

Fieber.png

ئەگەر پلەی گەرمای جەستە زۆرتر بێ لە حاڵەتی عادی، کەوا ئەوە تەوە. ئەمەش دەتوانێ نیشانەی نەخۆشینێکی واگیردار بێ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر تەوتان هەیە، بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر منداڵەکەتان تەوی هەیە، زوو کارێ بکەن و بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

Icon_Trinken.png

بەباشی لە وادەی بچووک ئاو بخۆن یان چای بنۆشن و کاری جەستەیی سەخت مەکەن، کە زووتر چاک ببنەوە

تەو نیشانەیەکە بۆ نەخۆشینانێکی جۆراوجۆر. سەرەڕای هەمووش دەتوانێ نیشانەیەک بێ بۆ

سل

ئاوڵە

سوورکە

Nachtschweiss.png

لە شەوانی زۆرگەرمی هاوین ئەمە ئاساییە کە مرۆڤ زوو هارەق دەکا. هەروەهاش ئەگەر ژووری خەو زۆر گەرم کرا بێ. بەڵام ئەگەر ئێوە لە شەو لا حەرارەتی عادیش هارەقێکی زۆر بکەن، ئەمە دەتوانێ نیشانەیەک بێ بۆ نەخۆشینێکی واگیردار

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە سەرەڕای هارەقی شەوانە تەویشتان هەبێ و وەزنیش کەم بکەن، کەواتا بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

هارەقی شەوانە نیشانەی نەخۆشینانێکی جۆراوجۆرە. سەرەڕای هەمووش دەتوانێ نیشانێک بێ بۆ

سل

Hautauschlag.png

لە کاتی پێش هاڵاوسیان دا بڕێک جۆش و لکی سوور یان بۆقلە لەسەر پێس درووست دەبن یان پێس زۆر وشک و کەچەدارە یان زۆر دەخورێ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە پێس هەڵاوسیانتان بوو یان خورینتان هەبوو، بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

پێس هەڵاوسیان و خورین نیشانەیەکن بۆ نەخۆشینانێکی جۆراوجۆر. سەرووی هەمووش دەتوانن نیشانێک بن بۆ

ئگزما

ئاوڵە

سوورکە

Offene_Hautwunden.png

بڕین، کیڕان یان جێ قەپ دەتوانن پێس بریندار بکەن و بوونە هۆی زامداربوونی باز. بەتایبەتی ئەو زامانەی کە دێر باش دەبنەوە، چآودێری تایبەتیان پێویستە

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر برێنێکی بازتان هەبوو لەسەر پێس، بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

برینانی باز پێستی زۆرجار دواڕۆکی زامن. ئەگەر ئەمەش بە شێوەیەکی خراپ چاک بێتەوە، کەوا دەتوانێ نیشانێک بۆ بۆ

دیفتری

Durchfall.png

ئەگەر ئێوە زۆرتر لە سێ جار لە ڕۆژ دا بۆ پیسی کردن مەجبوور بن بچنە ئاودەس یان ئەگەر پیسیەکەتان ئاوەکی بوو، کەوا تووشی بەلەتووڕە بوون. ئەمەش دەتوانێ نیشانەیەک بۆ نەخۆشینێکی واگیردار بێ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە بەلەتووڕەتان گرت، کەوا بچن بۆ لای مێدیک-هێڵپ

Icon_Trinken.png

بەباشی ئاو یان چایی بخۆن لە وادانی بچووک

Icon_Haende_waschen.png

دەستانتان بشۆرن بە ساون زووزوو، بۆ ئەوەی کەسێکی دیکە تووشی نەخۆشی نەکەن

بەلەتووڕە نیشانەیەکە بۆ نەخۆشینانێکی جۆراوجۆر. سەرووی هەمووش نیشانێکە بۆ

 عەفوونەتی ڕۆخڵا

Erbrechen.png

هەڵڕیشیان دەتوانێ نیشانەی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بێت. هەروەها ئەمە دەتوانێ نەخۆشینێکی واگیردار بێ

Icon_Medic_Help.png

لە ئەگەری هەبوونی هەڵڕیشیان سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Trinken.png

بەباشی ئاو یان چایی بخۆن لە وادانی بچووک

Icon_Haende_waschen.png

تکایە دسستتان بەردەوام بە ساون بشۆن تا بەمجۆرە ڕێگە لەەوە بگرن کە کەسێکی دیکە نەخۆش بکەن

هەڵڕیشیان دەتوانێ نیشانەی چەندین نەخۆشی جۆراوجۆر بێ لەوانەش نیشانەی عەفوونەتی میعدە و ڕۆخڵا

عەفوونەتی میعدە و ڕۆخڵا

Schlechter_Schlaf.png

ئەگەر ئێوە چەن شەو پشسەر یەک کەمخەویتان بوو و یان تووشی ترسی بێ هۆ بوون، ئەمە دەتوانێ نیشانەی فشاری جیسمانی بێ. هەروەها ئێشەکانیش دەتوانن نیشانەی هۆکارانێکی نادیار بن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە تووشی بێخەوین یان بە هۆکارانێکی جۆراوجۆر ژانتان هەیە، تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

کەمخەوی یان بێخەوی، ترسانێکی بێهۆکار و دەردە جەستەییەکانی بێ هۆ دەتوانن نیشانەی نەخۆ/شینێکی زۆر بن. ئەمانەش دەتوانن هەروەها نیشانەیەک بن بۆ ناڕاحەتییەکانی ڕۆحی و دەروونی

ناڕاحەتییەکانی ڕۆحی و دەروونی

Weitere_Beschwerden_w.png

لە سەرووی ئەم ماڵپەڕە دەتوانن زانیاری زۆرتر سەبارەت بە گرینگترین نەخۆشییە واگیردارەکان وەربگرن. بە دڵنیایی ناڕاحەتی دیکەش هەیە

ئەگەر ئێوە هەستتان کرد کە نەخۆشن و ژانتان هەیە یان سەبارەت بە تەندرووستیتان پرسیارتان هەیە، کەواتا تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

BAG-Logo-de EDI_BAG_e_RGB_pos_hoch.png
Datenschutzerklärung