نەخۆشییەکان

ئایا ئێوە ماوەیەکی زۆر نییە کە تووشی نەخۆشینێک بوون؟ ئایا ئێوە بەردەوام دەوا دەخۆن؟ ئایا لە وڵاتی خۆتان و لە کاتی ئاوارەگی دەرمان کراون؟

Icon_Medic_Help.png

کەواتا تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن و باسی نەخۆشییەکانتان بکەن

بڕێک لە نەخۆشییەکان واگیردارن ئەمەش یانی ئەو نەخۆشییە لە کەسێکەوە بۆ کەسی دیکە دەڕوات. ئەم گواستنەوەش لە ڕێی هەوا، دەسی پیس، خوێن و لە کاتی تێکەڵاوی جینسی دەتوانرێ بقەومێ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە لەم نەخۆشینە ڕەنج دەبەن کەواتا تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن تا بەم شێوە لە تەندرووستی و سەلامەتی خۆتان و کەسانی تریش پشتیوانی بکەن

لە کاتی تێکەڵآوی جینسی دا هەندێک نەخۆشین وەک سووژیان، سوفلیس و یان هەندێک باکتری دیکە دەتوانن بگوازرێنەوە. لەم کاتەش ئەندامی جینسی دەتوانێ تووشی خوریان، هەڵاوسیان، ئاوەڕۆکی بوێت. ئێوە دەتوانن هەروەها تووشی نەخۆشینێکی تێکەڵاوی جینسی بن بێ ئەوەی هەست بە ژان بکەن

Icon_Kondome.png

تکایە خۆتان بەرامبەر نەخۆشییەکانی بپارێزن. لەکاتی پەیوەندی سێکسی هەمیشە کۆندۆم بەکار بهێنن. ئێوە دەتوانن کۆندۆم لە ناوەندە پزیشکییەکان و یان دارووخانەکان، دووکانەکان و زۆربەی دووکانەکان بکڕن

 

Icon_Medic_Help.png

هەروەها ئەگەر ئێوە نیشانەی نەخۆشینێکی لە خۆ دەبینین، تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە دوای سێکسی بێ کۆندۆم هەستتان کرد بە ناڕاحەتی یان نائارامشی، ئەگەر لەوکاتە تووشی نەخۆشینێکی واگیردار بوون، کەواتا سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن. تکایە قەد چاوەڕوانی مەکەن کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشینە دەربکەوێ

ئێجایڤی ویرووسێکە کە دەزگای پارێزەری جەستەتان لاواز دەکا. ئێوە دەتوانن ئەم ویرووسەتان هەبێ بێ هەست کردن بە هیچ جۆرە ژان یان ناڕاحەتییەک. هەروەها ئێوە دەتوانن ئەم ویرووسەتان هەبێ و دارووی تایبەتی نەخۆن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازی دەزگای پارێزەری لاشەتان تا ئەو ڕادەی کە ئێوە نەخۆش دەکەوەن، کە لێرەش پێی دەگوترێ ئایدز

نەخۆشینی ئایدز دەتوانرێ لە ڕێی سێکسی بێ کۆندۆم، بەکارهێنانی دەرزی ستریل نەکراو یان ڕاستەوخۆ لە ڕێی دایک بۆ کۆرپەی سکی بگوازرێتەوە. ئەگەر ئێوە ئەم ویرووسەتان هەبێ دەتوانن بۆ کەسێکی تریشی بگوازنەوە و ئەمەش تەنانەت لە کاتێ دەقەومێ کە ئێوە وەک کەسی نێردەر دەتوانن هێج جۆرە ژانێکتان نەبێ

نەخۆشی ئایدز و یان ویرووسی  ئچایڤی دەرمان نابێت. بەڵام هەندێک داروو هەن کە یارمەتی دەدەن ئەم ڤایرۆسە کونترووڵ بکرێ و ئەنجامی سنووردار بکرێ و کەم بێتەوە

 

Icon_Kondome.png

تکایە خۆتان بەرامبەر نەخۆشینە سێکسییەکان بپارێزن. لەکاتی سێکس دا هەمیشە کۆندۆم بەکار بهێنن. ئێوە دەتوانن کۆندۆم لە ناوەندەکانی یارمەتی پزیشکی و یان دارووخانەکان، شەفاخانەکان و زۆربەی دووکانەکان بکڕن

Icon_Spritze.png

لە کاتی بەکار هێنانی ماددەی هۆشبەر بە دەرزی هەمیشە دەرزی خاوێن و تازە بەکار بهێنن تاوەکوو خۆتان نەخۆش نەکەن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە دوای سێکسی بێ کۆندۆم هەستتان کرد بە ناڕاحەتی یان نائارامشی، ئەگەر لەوکاتە تووشی نەخۆشینێکی واگیردار بوون، کەواتا سەردانی ناوەندی یارمەتیدەری پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن. تکایە قەد چاوەڕوانی مەکەن کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشینە دەربکەوێ

کەسانێ کە تووشی نەخۆشی سل بووگن لای کەم سێ حەوتە بەردەوام دەقفن، شەو هارەق دەکەن و یان کێشیان دێتە خوار. نەخۆشی سل دەتوانێ لە ڕێی هەوا لە کەسانی نەخۆشەوە بۆ ساق بگوازرێتەوە

نەخۆشی سل زۆر مەترسییدارە بەڵام ئەگەر ئەم نەخۆشینە زوو دیاری بکرێ کەوا دەرمان دەکرێ. چارەسەری ئەم نەخۆشینەش شەش مانگ درێژەی دەبێ

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە نیشانەکانی نەخۆشی سلتان هەیە و یان لەمەوبەر بە هۆی ئەم نەخۆشینە دەرمان کراون و یان لەگەڵ کەسانێ ئەم نەخۆشینەیان هەیە پەیوەندییتان هەبووە، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

شەراو و ئەڵکوڵ، ماددەی هۆشبەر یان هەر مادەیەکی ڕەوانپەرێشی دیکە دەتوانن ئیعتیاد بهێنن و تەندرووستیتان مەترسی دار بکەن. بۆ ئەمەش تک ادەکەن لەمە خۆتان دوور بگرن

ئەگەریش ئالوودەی بوون، کەواتا لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر بڕێک نەخۆشین دەتوانن لەڕێی خوێنەوە بۆ کەسی دیکە بگوازرێن وەک کاتێ کە ئێوە دەرزی دەسە دوو و ناپاک دەوەشێنن

Icon_Spritze.png

ئەگەر ناتوانن لە ماددەی هۆشبەر خۆتان دوور بگرن و و دووچآری بووگن، تکایە هەمیشە دەرزی بازنەکراوی خاوێن بەکار بهێنن تا نەخۆشینێ تر نەگرن

Icon_Medic_Help.png

ئیعتیاد چارەسەر دەکرێ و دەتوانرێ کەم بکرێتەوە. تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

کارەساتانی ژاندار و سەخت، شەر، ئاوارەگی، ئەشکەنجە و تەجاوزی سێکسی دەتوانن ببنە هۆی ئەوە کە لاشە و یان ڕۆحی کەس دووچآری ژان ببێ. هەروەها بەکارهێنانی زۆری ئەڵکوڵ و شەرواو و ماددەانی هۆشبەر دەتوانن هۆکاری نەخۆشینانێکی ڕۆحی بن

بۆ ئەو کەسانەی کە گرفتاری نەخۆشینانی ڕۆحین، زۆر سەختە کە سەبارەت بە نەخۆشینەکانیان قسە بکەن، بەڵام ئەمە زۆر گرینگە کە ئێوە ئەم مەوریدە بە گرینگ بگرن و خۆتانیش وەک نەخۆشیکی عادی تیمار بکەن

نیشانەکانی نەخۆشی دەروونی دەتوانن خەوشێواوی درێژماوە، خەودینی خراو و یان شتانێکی دیکە بێ کە وەک ئازار دیار نین

Icon_Medic_Help.png

نەخۆشینە دەروونییەکان دەتوانرێن تیمار بکرێن، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

ئاوڵە نەخۆشینێکی زۆر مەترسیداری واگیردارە. نیشانەکانیشی بەزۆربەیی تەو، حەساسییەتی پێسی و هەڵاوسیانی ئاوەکی پێسییە. بەرلە دووچآر بوون بەم نەخۆشینە دەتوانی واکسەنێ بدەی بۆ بەرگری لێی

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە یان منداڵتان نیشانەکانی نەخۆشی ئاوڵەتان هەیە، لەم کاتە دا سەردانی ناوەدنەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە ئاوڵەتان نەبووە کەواتا خۆتان واکسەن بکەن. بۆ ئەم مەبەستەش بچن بۆ لای مێدیک هێڵپ

کەسانێ کە تووشی سوورکە بووگن، زۆربەی تەویا هەیە، چاویان سوور دەبێ، دەقفن، حەساسییەتی پێسییان هەیە و لەسەر پێسیشیان لکی سوور هەڵدەگیرسێ. بۆ بەرگری لەم نەخۆشێنە دەتوانی واکسەن بدەی

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە یان منداڵتان نیشانەکانی سوورکەتان هەیە، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە تا ئێستا سوورکەتان نەبووە، واکسەن بدەن باشترە. بۆ ئەمەش تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

دیفتری  نەخۆشینێکە کە لە سەرووی دەزگای هەناسە کەواتا قوڕگ و یان لەسەر پێس درووست دەبێ. یانی ئەم نەخۆشینە دوو جۆرە: دیفتری بەشی قوڕگ و دیفتری پێسی

دیفتری قوڕگی دەبێتە هۆی قوڕگ ئێشە، تەو دەڕواتە سەر و نەخۆش لە کاتی ئاو یان نان قووت دان دا هەست بە ژان دەکا. لە کاتی دیفتری پێسی زامەکانی سەر لاشە زۆر دێر خۆش دەبنەوە و ئەمەش گرینگترین نیشانەیەتی. بەر لە دیاری دانی دیفتری دەتوانن بە دانی واکسەنێک خۆتان لەم نەخۆشینە بپارێزن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە و منداڵەکەتان نیشانەی دیفتریتان هەیە کەواتا تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە تا ئێستا دیفتریتان بەبووە جا تکایە واکسەن بدەن. بۆ ئەم مەبەستەش تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

جەرەبی پێس جۆرێ نەخۆشینێکی پێسی ڕەواجدارە. ئەم نەخۆشییە بە هۆی پارازیتەکان و میکرووبەکان درووست دەبێ کە خۆییان لە پێس دەشارنەوە

لاشەش لە بەرامبەر ئەم پارازیتانە لە ڕێی خوریانی زۆر، حەساسییەتی پێسی، هەڵاوسیانی پێسی و هەندێک نیشانەی دیکە خۆپشان دەدا. ئەم نەخۆشینە لە بەشی ئەندامی جینسی، بەینی پەنجەکان، بان دەست، ئەسقوان و ژێرباڵ یان سەرمەمک دێتە ڕوو. ئەم نەخۆشینە واگیردارە لە ڕێی پەیوەندی جەستەیی تەک کەسێکی دیکە دەگوازرێتەوە

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە یان منداڵتان تووشی ئەم نەخۆشێنی پێسییە بوون، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

لە کاتی عەفوونەتی میعدە و ڕۆخڵا نەخۆش تووشێ دڵهەوڵی، هەڵڕیشیان و بەلەتووڕە دەبێ و تەوی دەچواتە سەر و زگ ئێشە و میعدە ژانی دەبێ. نەخۆشیش لەم کاتە ئاوێکی زۆر لە لاشەی لە دەست دەدا

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە نیشانەیەکی عەفوونەتی میعدە و ڕۆخڵاتان لە خۆ بینی، تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن

Icon_Trinken.png

بەباشی و لە ماوەی بەین کەم دا ئاو بنۆشن یان چای بخۆنەوە

Icon_Haende_waschen.png

دەستتان بەردەوام بە ساون بشون تاوەکوو کەسێکی دیکە نەخۆش نەخەن

بەدڵنیایی زۆر نەخۆشینی تر هەن کە لە لیستی بان نابینرێن. لێرە ئێوە زانیاری بەس سەبارەت بە نەخۆشێنە واگیردارەکان وەردەگرن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە تووشی ناڕاحەتی و نەخۆشن ینێکن کە نیشانەکانی لەم بەشی بانەوە نەهاتووە تکایە سەردانی ناوەدندەکانی یارمەتی پزیشکی مێدیک-هێڵپ بکەن