دەزگای پزیشکی لە سوییس

هەمووی دانیشتووانی سوییس مافی بەکارهێنانی دەزگاکانی پزیشکی وڵآتەکەیان هەیە. لە ناوەندەکانی پەنابەری و ئۆردووگاکان ئێوە دەتوانن بۆ هەرجۆرە ژانێک سەردانی مێدیک-هێڵپ بکەن

یەکەمین هەنگاو: پزیشکی ماڵ

لە سووییس پزیشکانی ماڵ یان بنەماڵە یەکەمین کەسانن کە ئێوە بۆ نەخۆشین و ڕووداو دەتوانن بچن بۆ لایان. ئەوانیش ئێوە چاودێری دەکەن و ئەگەریش پێویست بێت دەتواننێرن بۆلای پزیشکی پسپۆڕ یان بۆ نەخۆشخانە

کاتێ کە پزیشکی ماڵی ئێوە و نەخۆشینەکانی ئێستا و پێشووی ئێوە بناسێ باشتر دەتوانێ ئێوە تیار کا. لەبەر ئەوەش هەوڵ بدەن هەمیشە بۆلای ۆزیشکێک بچن

Icon_Medic_Help.png

ئەگەر ئێوە هەستتان کرد کە نەخۆشن، ڕاستەوخۆ مەچن بۆ نەخۆشخانە، بەڵکوو یەکەمجار لەگەڵ پزیشکی ماڵتان قسە بکەن

Icon_Medic_Help.png

لاکاتی زەرووری، ئورژانس یان سک بوون ڕاستەوخۆ بچن بۆ نەخۆشخانە

چاودێری پزیشکی لە ئۆردووگا

ئەگەر ئێوە داوای پەنابەریتان کردووە و ئیجازەی دانیشتنی (N)تان هەیە و یان پێویست بە یارمەتی و جۆری (S)تان هەیە، یان پەنابەری وەرگیراوی کاتی (F)ن، ئەمجا نووسینگەی خزمەتگوزاری بیمەی پاریزگاری کانتون دەتوانێ ڕێکەوطیکی بیمە بۆ ئێوە درووست بکات. بەڵام ئەگەر ئێوە ئیجازەی دانیشتنی B یان ئیجازەی ئیقامەی دایمی Cتان هەیە، کەواتا دەبێ خۆتان بۆ بیمەکەتان چارەسەری بکەن و بیمەیەک بدۆزنەوە. چوونکە بیمەی خزمەتگوزاری دەرمانی لە سووییس بۆ هەمووان ئیجبارە

پزیشکان و تەواوی کارەکەرانی پزیشکی بەرپرسن لە پاراستنی ڕازی نەخۆش دا. ئەوان بۆیان نییە کە زانیاری سەبارەت بە ئێوە وەک نەخۆش بدەن بە کەسێکی دیکە. بۆ ئەم مەبەستە ئەوان پێویستیان بە ڕەزامەندی ئێوەیە